بۆکان؛ بانگکران و دەستبەسەرکرانی ئیبراهیم ناسری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٣١ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٢:٣٣

هەنگاو؛ دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

ئیبراهیم ناسری، یەکێک لە خێرخوازانی شاری بۆکان لە دوای بانگکران و سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٠ی مەی ٢٠٢٤) ئیبراهیم ناسری یەکێک لە خێرخوازانی شاری بۆکان کە لە بواری دروست کردنی قوتابخانە چالاکی خێرخوازانەی هەیە، لە دوای بانگکران و سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕ (١٩ی مەی) لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنەوە ئاگادار کرابوو کە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بکات.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئیبراهیم ناسری لەبەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە