ژنکوژی؛ کوژرانی ژنێک بە پاساوی پاراستنی نامووس لە ئەیوان

٣١ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٨:١٥

هەنگاو؛ دووشەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

ژنێک بەناوی ئارەزوو حەسەنی لە شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف و بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٩ی مەی ٢٠٢٤)، ژنێک بەناوی ئارەزوو حەسەنی، بە ١٠٠ زەربەی چەقۆ و بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هاوژینەکەی لە شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام کوژرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، بکوژ بە ناسنامەی جەواد جەعفەری تەمەن ٤٠ ساڵ، خۆی ڕادەستی هێزە نیزامییەکان کردووە. میدیا حکومەتییەکان لە دەستەواژەی ناڕوونی "کێشەی خێزانی" بۆ کوژرانی ئەو ژنە کەڵکیان وەرگرتووە، بەڵام هەنگاو لە ڕێگای سەرچاوە بڕواپێکراوەکانی خۆیەوە ئاگادار کراوەتەوە کە ئارەزوو حەسەنی بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف لەلایەن هاوسەرەکەی، جەواد جەعفەرییەوە کوژراوە.

هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە بکوژ تەرمی هاوژینەکەی لە سندووقی ئۆتۆمبێلەکەی خستووە و بردوویەتی بۆ بنکەی پۆلیس.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە