توندوتیژیی خێزانی؛ پیاوێک لە ئیلام هاوژین و خوشکی هاوژینەکەی کوشت

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٨:٢١

هەنگاو؛ چوارشەممە ۱۱ی پووشپەڕی ۲۷۲۵

پیاوێک لە ئیلام بە چەکی گەرم هاوژین و خوشکی هاوژینەکەی کوشت و دواتر بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هۆکاری کوژرانی ئەو دوو کەسە  "توندوتیژیی خێزانی" ڕاگەیێندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پیاوێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئیلام بە چەکی کۆڵتی کەمەری، هاوژین و خوشکی هاوژینەکەی کوشتووە و یەکی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەکەیانی بە سەختی بریندار کردووە کە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زاوای ئەو بنەماڵە هێرشی کردووەتە سەر هاوژین و دوو منداڵەکەی، دایک و خوشکی هاوژینەکەی و ئاوەڵ‌زاواکەی.

بکوژ دوای کوشتنی هاوژین و خوشکی هاوژینەکەی و بریندارکردنی ئەندامێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیە بە هەمان چەک هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە