توندوتیژی خێزانی؛ كوژرانی ژنێک و خوشكەكەی لە لایەن هاوژینەكەیەوە لە ئیلام

١٥ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٥:١٠

هەنگاو؛ یەكشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

پیاوێک بە ناوی محەممەدنەقی ئازادی لە ئیلام بە بەكارهێنانی چەكی گەرم هاوژین و ژنخوشكەكەی بە ناوەكانی سدیقە ڕوستەمی و لەیلا ڕۆستەمی كوشتووە و دواتر خۆیشی هەر بەو چەكە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بیانووی بكوژ لە ئەنجامدانی ئەم تاوانە “كێشەی بنەماڵەیی” بووە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (٢ی جوڵای ٢٠٢٥)، محەممەدنەقی ئازادی، خەڵكی ئیلام، لە یەكێک لە گەڕەكەكانی ئەم شاره بە بەكارهێنانی چەكی كۆڵت، هاوژینەكەی بە ناوی سدیقە ڕۆستەمی و ژنخوشكەكەی بە ناوی لەیلا ڕۆستەمی كوشتووە. لە ئەنجامی ئەم تێکهەڵچوونەدا، ئەندامێكی دەیكە بنەماڵەكە بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی نزیک لەم بنەماڵەیە، نەقی ئازادی كە پێشینەی تاوان و توندوتیژی خێزانی هەیە، دوو ساڵی ڕابردووی لە بەندیخانە تێپەڕاندبوو. سدیقە ڕۆستەمی، ژنی دووهەمی ناوبراو، دوای بەندكرانی نەقی ویستوویەتی لێی جیا ببێتەوە.

بكوژ دوای كوشتنی هاوژین و ژنخوشكەكەی و برینداركردنی یەكێک دیكە لە ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە خۆیشی هەر بەو چەكە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئەنجامدا و گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە