بۆکان؛ مەهدی مەجیدی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

٣ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٩:٥٣

هەنگاو؛ شەممە ٢٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

مەهدی مەجیدی هاووڵاتیی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان کە پاییزی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی سێ مانگ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێنج ساڵ بەندکران سزا درا. ناوبراو بە پشتگیری لە "وڵاتی ئیسرائیل" تۆمەتبار کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا مەهدی مەجیدی لاوی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆکان بە تۆمەتی "پشتگیری لە ڕێژیمی زانیۆنیزم" بە ٣ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ١ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی "بێڕێزی بە ڕێبەری" بە یەک ساڵ و بە گشتی بە ٥ ساڵ بەندکران سزا دراوە.

بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، قورسترین سزا واتە ٣ ساڵ بەندکردنی مەهدی مەجیدی جێبەجێ دەکرێت.

مەهدی مەجیدی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣) و لەبەرەبەی کوژرانی زیاتر لە ٥٠ هاووڵاتیی کورد لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی) تەنیا لە مانگی خەزەڵوەر (لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئەمنی شاری ئورمیە گواسترایەوە.

ناوبراو دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر بوون لە ژووری تاکە کەسی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری بۆکان گواسترایەوە و لە کۆتاییدا دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگایەکەی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە