مەریوان؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئیبراهیم خویشکار

٥ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٢١:٢٢

هەنگاو؛ شەممە ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئیبراهیم خویشکار، خەڵکی شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (٢٣ی مەی ٢٠٢٤)، ئیبراهیم خویشکار، خەڵکی گوندی "دەل" سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی خویشکار، ئیبراهیم خویشکار لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئیبراهیم خویشکار و دۆخی یاسایی و شوێنی مانەوەی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە