سومەیە ئەختەرشومار چالاکی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان لەسەر کار دەرکرا

٦ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٠٨:١١

هەنگاو؛ یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

سومەیە ئەختەرشومار، چالاکی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان بە بڕیاری لیژنەی پێراگەیشتنی سەرپێچێییە ئیدارییەکان لە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان دەرکرا. ئەم سزایە لەگەڵ چەندین نموونەی تۆمەتی بێ بنەما وەکوو لەبەرکردنی جل و بەرگی کوردی و بڵاوکردنەوەی بابەتی (ورووژێنەر) بەسەر ئەم مامۆستایەدا سەپێندراوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سومەیە ئەختەرشومار، مامۆستای خەڵکی گوندی (ڕواڕ) سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان کە ١٧ ساڵ ڕابردووی وانەوتنەوەی لە قوتابخانەکانی ئەم شارەدا هەیە لە ئیشەکەی دوورخرایەوە.

لیژنەی پێڕاگەیشتنی سەرپێچییە ئیدارییەکانی پارێزگای سنە، سزای دەرکردنی ئەم مامۆستایە بە بێ ئامادەبوونی سمەیە ئەختەرشومار و پارێزەرەکەی و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی سەلمێندراو دەرکردووە.

لە نموونەی تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی سومەیە ئەختەرشومار، ئاماژە پۆشینی جل و بەرگی کوردی و پەیوەندی دانی جل و بەرگی کوردی بە جۆری جل و بەرگی ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و بڵاوکردنەوەی بابەتی ورووژێنەر لە کەناڵی پیشەیی مامۆستایان، کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە