شنۆ، دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

١٣ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٠٧:٤٩

هەنگاو؛ پێنج شەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

سێ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی محەممەد سوڵتانپوور، غەفوور شێخ ئەحمەدی و جەعفەر ڕەسووڵی بە هۆی بەشداریی لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کران.

بەپێ ڕاپۆڕتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٨ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی محەممەد سوڵتانپوور خەڵکی گوندی "دێ شەمس"، غەفوور شێخ ئەحمەدی تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "عالیاوێ" و جەعفەر ڕەسووڵی ٣٦ ساڵ لە گوندی "بێمزورتێ" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم سێ هاووڵاتییە لە ماڵی خۆیان بە بەکارهێنانیتوندوتیژی و بەبێ نیشاندانی هەرجۆرە بەڵگەیکی دادوەری دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەیک نزیک لە بنەماڵەی یەکێک لەم سێ هاووڵاتییە بە هەنگاوی وت: " ئەم سێ هاووڵاتییە بە هۆی بەڕێوەبردن و بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە