ڕێوڕەسمی نەورۆز؛ دەستبەسەركرانی ئومێد مەولوودیان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە بۆكان

هەنگاو؛ چوارشەممە ٦ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥
ئومێد مەولوودیان، هاووڵاتیی كوردی خەڵكی بۆكان لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی كوردستان دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٥ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥ (٢٥ی مارسی ٢٠٢٥)، ئومێد مەولوودیان، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵكی گوندی "كارێزە سەردار"ی بۆكان لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆكان دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، دەستبەسەركرانی ئومێد مەولوودیان لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی كوردستان بووە و بەدواداچوونەكانی بنەماڵەكەی لەم بارەیەوە تا ئێستا بێ ئاكام ماوەتەوە.
تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.