مەریوان؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی مەهدی وەلی‌زادە

٦ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٠٩:٤٥

هەنگاو؛ یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤

بەتێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەهدی وەلی‌زادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری مەریوان هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٨ی مەی ٢٠٢٤)، مەهدی وەلی‌زادە تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی "دارسەیران"ی شاری مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی خۆیدا بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تاکوو ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو تاکوو ئێستاش بێ وەڵام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لەم بارەیەوە هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتنی و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە