کورتە ڕاپۆرتێک لە سەر بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنێکی ئاگاداری لەلایەن ئەندامانی هەنگاو لە نوروێژ

٦ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٦:١٨

هەنگاو؛ یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێکخراوەی هەنگاو و خۆبەخشانی پشتیوان ئەم ڕێکخراوەیە، لە هەوڵێکی چالاکانە بەرانبەر پەرلەمانی وڵاتی نوروێژ بە مەبەستی شیکاری و دەربڕینی چالاکی ئەم ڕێکخراوەیە و بارودۆخی ئێستای ناوەندەکان و چالاکانی مەدەنی لە ئێران ئاکسیۆنێکیان بەڕێوەبرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢٥ی مەی ٢٠٢٤)، ژمارەیەک لە ئەندامانی هەنگاو لە ئاکسیۆنێکی مافی مرۆڤی لەگەڵ ژمارەیک لە هاوڕێیانی خۆبەخشی دیکەی هەنگاو، لەسەر پێشینە، ئامانج و تێڕوانین بۆ داهاتووی ئەم ڕێکخراوەیە لە بەرانبەر بینای پەرلەمانی نوروێژ لە شاری ئۆسلۆ بۆ خەڵک و هاووڵاتییان شیکاریان کرد. ئەم ئاکسیۆنە لە کاتژمێر ١١ی بەر لە نیوەڕۆ دەست پێکرا و کاتژمێر ١٧ دوای ٦ کاتژمێر چالاکی کۆتایی پێ هات.

بەشداربووان، لە بەشێکی دیکەی ئەم چالاکییەدا لەسەر چەند خاڵێکی گەورەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە قسەیان کرد و بروشۆر سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٣ کە ئامادە کرابوون، بڵاوکرایەوە. هەروەها وێنەی بەندکراوانی سیاسیی کە سزای سێدارە بە سەریاندا سەپێنراوە، بڵاو کرایەوە.

لەدرێژەی چالاکییەکەدا، ئامادەبووانی پشتیوان مافی مرۆڤ لەم کۆبوونەوەدا، خوازیاری پشتیوانی هاووڵاتییان و ڕێکخراوەکانی وڵاتی نوروێژ سەبارەت بە چالاکی بەدواداچوونی چالاکان و کۆمەڵگای مەدەنی لە ئێران بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە