بەشداریکردنی مینا خانی، نوێنەری هەنگاو لە دانیشتنی پرسیار و وەڵامی پەرلەمانی بەرلین

١١ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٨:٣١

هەنگاو؛ هەینی ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

مینا خانی، لە ئەندامانی هەنگاو ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٣٠ی مەی ٢٠٢٤) بە بانگهێشتی فەرمی لە دانیشتنی پرسیار و وەڵامی پەرلەمانی بەرلینی ئاڵمان، کە بە بابەتی لێکۆڵینەوە لەسەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، بارودۆخی پەنابەرانی ئێرانی و هەروەها ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرانی پارتە جۆراوجۆرەکانی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بەشدار بوو و لەوبارەدا وتارێکی پێشکەش کرد.

لەو دانیشتنەدا مینا خانی سەرەتا باسی لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی ژاکان باران، شاعیری کورد و خەڵکی ئیلام و لە ئەندامان و هاوکارانی هەنگاو و هەروەها بارودۆخی پڕمەترسی و جێی نیگەرانیی چالاکانی مەدەنیی پەنابەر لە وڵاتانی تورکیا، عێراق و وڵاتەکانی دیکەی دراوسێی ئێران کرد و بەشێکی دیکە لە وتارەکەی لە پەیوەندی لەگەڵ ڕاوەدوونانی خۆی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەیوەندییەکانی پۆلیسی ئەمنییەت و پۆلیسی تاوانکاری ئەڵمانیادا بوو.

مینا خانی هەروەها ئاماژەی بە بارودۆخی گرووپە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران کرد و داوای لە سیاسەتوانانی بەرلین کردووە کە پلانێکی ڕێکوپێکتر بۆ پاڵپشتیکردن لە کەسانێک دابین بکەن کە لە ئێران و دەرەوەی سنوورەکانی ئێران لەژێر شوێنکەوتنی ڕژێمی ئێراندان.

لەو دانیشتنەدا بێجگە لە مینا خانی، لە ئەندامانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نوێنەرەکانی چەند ڕێکخراوی دیکەش وتاریان پێشکەش کردووە و لە درێژەی ئەو بابەتەدا وەڵامی پرسیارەکانی نوێنەرانی پارتە ئەڵمانییەکانیان لەسەر ئەو پرسانە داوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە