بەندیخانەی ناوەندیی قوم؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک

٧ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٠٨:٤٥

هەنگاو، دووشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندیکراوێک بە ناوی سەمیر سەعیدی ڕاد کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی قوم جێەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەربەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢٦ی مەی ٢٠٢٤)، سزای سێداری بەندیکراوێکی خەڵکی شاری ئەراک، بە ناوی سەمیر سەعیدی ڕاد تەمەن ٣٥ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی قوم جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو بەندکراوە "سەمیر سەعیدی ڕاد سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی گواستنەوە ٦کیلۆ هیرۆئین دەستبەسەر کراو و لە لە لایەن دادگای شۆڕشی قوم سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی لەسێدارە دانی ئەم بەندکراوە، هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە