پیرانشار؛ دەستبەسەر کرانی عومەر بوزغەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٧ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٠٩:١٦

هەنگاو؛ یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەک بە ناوی عومەر بوزغەم خەڵکی گوندی "ترکەش" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢٥ی مەی ٢٠٢٤)، عومەر بوزغەم خەڵکی گوندی "ترکەش" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و هێرش بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە