سەردەشت؛ دەستبەسەرکرانی ڕەحیم حەسەنپوور لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە
هەنگاو؛ دووشەممە ۱۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۶
ڕەحیم حەسەنپوور، هاووڵاتیی کورد و و خەڵکی شارۆچکەی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ (۱۰ی ئاگۆستی ۲۰۲۶)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بە هەڵکوتانە سەر شوێنی کاری ڕەحیم حەسەنپوور لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە نزیک ئاوایی «بناوێ»، بەبێ پێشاندانی هیچ جۆرە بەڵگە یان بڕیارێکی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران، بە مەبەستی تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنیی ئیتلاعاتی سوپا لە ورمێ گواستراوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.