دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی مەسعوود ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان

٧ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٣:١٩

هەنگاو؛ دووشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

مەسعوود ئەحمەدی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەریوان دوای دەستبەسەرکران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەفتە لە دەستبەسەربوونی زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٩ی مەی ٢٠٢٤)، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی مەسعوود ئەحمەدی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دوای دەستبەسەرکرانی مەسعوود ئەحمەدی هێزەکانی ئیتلاعات ماڵی ئەو هاووڵاتییەیان پشکنیوە.

شایەنی باسە کە، دەستبەسەرکرانی مەسعوود ئەحمەدی بەبێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژیدا ڕوویداوە.

بەدواداچوونەکان بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی یاسایی و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن بنەماڵەکەی تا ئێستا ئاکامێکی نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە