سنە؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕزگار کەریمی

٧ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٨:١٣

هەنگاو؛ دووشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەک خەڵکی سنە بە ناوی ڕزگار کەریمی، هەفتەیەک پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٩ مەی ٢٠٢٤)، ڕزگار کەریمی، خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە و زانیارییەک لە دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، د ئەم هاووڵاتییە لە ماڵەکەی خۆی و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەک نزیک لە بنەماڵەی ڕزگار کەریمی، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٩ ساڵە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت» خراوەتە پاڵی.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە