مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی، دەستبەسەرکرانی سوودابە وەهابی لە شاری چالووس

٧ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٢٠:٢٧

هەنگاو، دوشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەک بە ناوی سوودابە وەهابی، خەڵکی شاری چالووس سەر بە پارێزگای مازەندەران لە ئەنجامی دژەکردەوە بە مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی و بڵاو کردنەوەی شیرنی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سوودابە وەهابی، خەڵکی شاری چالووس لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و  بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی سوودابە وەهابی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە هۆکاری "بڵاو کردنەوەی شیرنی" هاوکات لەگەڵ مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی بووە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر ئەو هێزەی کە سوودابە وەهابی دەستبەسەر کردووە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە