دەستبەسەرکرانی شوعەیب فەلاحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەریوان

٨ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٩:٣٢

هەنگاو؛ سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی شوعەیب فەلاحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢٨ی مەی ٢٠٢٤)، شوعەیب فەلاحی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "دەرەتفێ" نزیک لە شاری مەریوان، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی شوعەیب فەلاحی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی و پشکنیویانە و دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ناوبراو وەکوو کۆمپیوتەر و مۆبایلەکەیدا و گرتووە.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ شوعەیب فەلاحی و دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە