سنووری بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٨ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٢٠:٠٥

هەنگاو؛ سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەردەشت بە ناوی سینا ڕەسووڵزادە لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢٨ی مەی ٢٠٢٤) هێزە چەکدارەکانی ئێران جێگیر لە سنووری سەرتەزێنی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی سینا ڕەسووڵزادە تەمەن ١٩ ساڵ کوژراوە.

سینا ڕەسووڵزادە خەڵکی گوندی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت بووە و لە مەودای نزیکەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی سینا ڕەسووڵزادە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە