دەستبەسەرکردنی سپیدە ڕەشیدی لە هاووڵاتییانی بەهایی دانیشتووی ئەهواز

٨ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٢٠:٢٤

هەنگاو، سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

سپیدە ڕەشیدی (درەخشان) هاووڵاتیی پێڕەوی ئایینی بەهایی و دانیشتووی ئەهواز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٢٧مەی ٢٠٢٤)، سپیدە ڕەشیدی لە هاووڵاتییە بەهاییەکانی دانیشتووی شاری ئەهواز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئێیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوە ئەو هەواڵە، زانیارێکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردنی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

شایەنی باسە کە، بەفرانباری ساڵی ڕابردووش، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتابووەیە سەر ماڵی سپیدە ڕەشیدی و ماڵەکەیان پشکنیبوو و دەستیان بە سەر کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانی وەکوو کۆمپیوتەر و مۆبایلەکەیدا گرتبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە