دەستبەسەرکرانی موژگان سەلمان‌زادە، لێکۆڵەری بەهایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢٤ پووشپەڕ ٢٧٢٤، ٢٠:١٢

هەنگاو، یەکشەممە٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی بەهایی بە نێو موژگان سەلمان‌زادە، لێکۆڵەری بواری توێژینەوەی دەروونناسی فیزیۆلۆژی، لە ١٠ڕۆژ پێشەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری ماکۆ دەستبەسەرکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٤ی جولای ٢٠٢٤)، موژگان سەلمان‌زادە، دانیشتووی تاران پاش دوو حەوتوو مانەوەی لە ماکۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.

ئەو هاووڵاتییە بەهاییە، لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا نزیکەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە بۆ بەشی گشتی بەندیخانەی ماکۆ گواستراوەتەوە.

تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە هەڵبەستراوەکان لەسەر موژگان سەلمان‌زادە، لەبەردەستدا نییە و ئیزنی ئازادی کاتیشیان پێ نەداوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە