دەستبەسەرکرانی تاهیرە نەورۆزی هاووڵاتی بەهایی دانیشتووی شیراز

٢٠ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١٣:٥١

هەنگاو، یەکشەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی بەهایی دانیشتووی شاری شیراز بە ناوی تاهیرە نەورۆزی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٩ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، تاهیرە نەورۆزی، دایکی دوو منداڵی بچووک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی تاهیرە نەورۆزی، ماڵی ئەو هاووڵاتییەیان پشکنیوە و دەستییان بەسەر هەندێک کەلوپەلی تاکەکەسی وەکوو مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەیدا گرتووە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە هەڵبەستراوەکانی تاهیرە نەورۆزی لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە