ئیسفەهان؛ دەستبەسەرکرانی دە ژنی بەهایی بۆ جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەیان

٣ ڕێبەندان ٢٧٢٤، ١٤:١٠

هەنگاو؛ چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤

ڕۆیا ئازادخۆش، نەسرین خادیمی، موژگان پوورشەفیع، ئازیتا ڕەزوانیخاە، بوشرا موتهەر، سارا شەکیب، شوورئەنگیز بەهامین، ساناز ڕاستە، مریەم خورسەندی و فیروزە ڕاستی نژاد، هاووڵاتیانی پەیڕەوی ئایینی بەهایی کە پێشتر بە بەندکران سزا درابوون؛ بۆ جێبەجێکرانی سزایەکەیان دەستبەسەر کران و بۆ بەندیخانە گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ (٢٢ی جێنیوەری ٢٠٢٤) ڕۆیا ئازادخۆش، نەسرین خادیمی، موژگان پوورشەفیع، ئازیتا ڕەزوانیخاە، بوشرا موتهەر، سارا شەکیب، شوورئەنگیز بەهامین، ساناز ڕاستە، مریەم خورسەندی و فیروزە ڕاستی نژاد، دانیشتووی بەهرستانی ئیسفەهان لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر کران و بۆ جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکانیان بۆ بەندیخانە گواسترانەوە.

ئەم هاووڵاتییانە لە ساڵی ڕابردوودا، لەلایەن لقی ٣٧ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئیسفەهان هەر کام بە ٥ ساڵ بەندکران سزا دران.

هەروەها، هەرکام لەم هاووڵاتییانە بە پێ بژاردنی ٥٠ ملیۆن تمەن و ٥ ساڵ بێبەش بوون لە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی چوونە دەرەوە لە وڵات سزا دران.

ئەوان ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گوڵانی ٢٧٢٢، لە بەهارستانی شاری ئیسفەهان دەستبەسەر کران و ڕۆژی ٢٨ی گوڵانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی دادگایەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە