بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هێمن ئاتەش‌تەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٩ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٠٠:٣٨

هەنگاو؛ سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی بۆکان بەناوی هێمن ئاتەش‌تەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دوایییانەدا، هێمن ئاتەش‌تەڕ، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "چوار دیوار" سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و بەبێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە لەو بارەدا خۆ دەبوێرن.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە