تورکیا؛ ناڕوونی چارەنووسی عەلیڕەزا جەلیلیان دوای برانە دەرەوەی لە کەمپی دیپۆرتی

١٠ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٢٣:٤٣

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٩٢٤

عەلیڕەزا جەلیلیان، پەناخوازی کورد و خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان لەم دواییانەدا دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ گیرانی لە کەمپەکانی دیپۆرتی تورکیا براوەتە دەرەوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ (٢٧ی مەی ٢٠٢٤)، عەلیڕەزا جەلیلیان، تەمەن ٤١ ساڵ لە کەمپی کریک کاڵە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە ئەمەش نیگەرانی قووڵی بە نیسبەت چارەنووسی ناوبراو لێکەوتووەتەوە.

بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە چوونە دەرەوەی عەلیڕەزا جەلیلیان لە کەمپی دیپۆرتی، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە کە ئەم کارە بووەتە هۆی گومانێک لەسەر مەترسی جددی ڕادەستکردنەوەی بە ئێران لەئارادایە.

جێی ئاماژەیە کە، ئەم پەنابەرە کوردە پێشتر بە دۆسییە سازی دەزگای دادوەری و ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە تۆمەتی وەپاڵدراو "کوشتنی بەڕێوبەری پۆلیس" شاری شاباد ڕووبەڕوو کرابوو.

عەلیڕەزا جەلیلیان لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو و لە ئەگەری ناردنەوەی، مەترسی جددی لەدەستدانی گیانی لە ئارادایە.

ناوبراو پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی لە کاتی چوونە دەرەوەی لە ئێران بە دوایدا بوون و بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەی سنووری هاوبەشی ئێران و تورکیا بریندار کرابوو.

ئەم پەنابەرە پێشتریش دوای ئازاد کرانی لە کەمپی دیپۆرتی و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیک لە تورکیا، لە ترسی هەڕەشەکانی گیانی کۆماری ئیسلامی، جارێکی دیکە بۆ کەمپ گەڕاندبوویانەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە