دوو چالاکی سیاسی لە تورکیاوە دیپۆرتی قەزاقستان کراون و مەترسیی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئێرانیان لەسەرە

٢٦ ڕەزبەر ٢٧٢٥، ١٧:٢١

هەنگاو؛ شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٥

ئومید قەزوێنی، چالاکی سیاسی کورد و خەڵکی شنۆ هاوڕێ لەگەڵ محەممەدڕەزا عیلمی چالاکی سیاسیی خەڵکی کەرەج لەلایەن وڵاتی تورکیاوە بپ وڵاتی قرقیزستان دیپۆرتکراون و مەترسیی ڕادەستکردنەوە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە سەرە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەدڕەزا علمی خەڵکی کەرەج و ئومید قەزوێنی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شنۆ دوو کەس لە پەنابەرانی سیاسی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بۆ وڵاتی قەزاقستان دیپۆرت کراون. ئەم دوو چالاکە ڕۆژی ڕابردوو و بە فڕۆکە ڕەوانەی وڵاتی قەزاقستان کراون.

ئومید قەزوێنی، ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و محەممەدڕەزا عیلمی، چالاکی سیاسی کە پێشتر بەهۆی گوشارە بەردەوامەکانی ناوەندە ئەمنییەکان ئێرانیان بەجێهێشتبوو، ڕایانگەیاندووە کە ئێستا لە فڕۆکەخانەیەکی قەزاقستانن و بە زوویی بۆ ئێران دیپۆرت دەکرێنەوە.

ئەم دوو پەنابەرە پێشتر لەکاتی چوون بۆ ئەورووپا لە تورکیا بۆ ماوەی یەک مانگ دەستبەسەرکراون و ئێستا دیپۆرتی وڵاتی قەزاقستان کراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە ڕادەستکردنەوەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئێران و مەترسیی ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ ئەشکەنجە و سزای نامرۆڤانە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە پێداگری لەسەر نێوەڕۆکی کۆنڤانسیۆنە نێودەوڵەتییەکان، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ڕەوتی ڕادەستکردنەوەیان لە لایەن دەوڵەتی قەزاقستان و ڕەچاوکردنی بنەما مافی مرۆڤییەکان لە هەڵسوکەوت لەگەڵ پەنابەران دەکات و هەروەها لە ناوەند و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بەتایبەت ناوەندانی پاڵپشتی لە پەنابەران داوا دەکات کە سەبارەت بە بارودۆخی ئەو دوو پەنابەرە کوردە و ئەگەری ڕادەستکردنەوەیان بۆ ئێران کاردانەوەیان هەبێت.

 

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە