ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی پێنج بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئیسفەهان یەزد، بیرجەند، مەلایێر و بوجنوورد

١٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ٠٠:٠٩

هەنگاو؛ سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥

سزای سێدارەی پێنج بەندکراو، لە نێویاندا بەندکراوێکی ژن، بە ناوەکانی ئەمیر گودەرزی، کوبرا ڕەزایی، نوورئەحمەد عەزیزی، محەممەدعەلی گوڵمحەممەدی و هاشم مەردانی، کە پێشتر بە تۆمەتی وەکوو "کوشتنی بە ئەنقەست" و "پەیوەندیدار بە تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان"، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەکانی ئیسفەهان، یەزد، بیرجەند، مەلایەر و بوجنوورد جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی لوڕ بە ناوی ئەمیر گوودەرزی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان "دەستگێرد" جێبەجێ کرا. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

هاوکات لە هەمان ڕۆژدا سزای سێدارەی بەندکراوێکی ژن بە ناوی کوبرا ڕەزایی، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کرا.

لەلایەکی دیکەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی نوورئەحمەد عەزیزی، لە بەندیخانەی بیرجەند لە پارێزگای خۆراسانی باشوور جێبەجێ کرا. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی محەممەدعەلی گوڵمحەممەدی، کە پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی مەلایەر لە پارێزگای هەمەدان جێبەجێ کراوە.

هەر لەو چوارچێوەدا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ (١ی نۆڤامبری ٢٠٢٥)، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی هاشم مەردانی، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتن سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی بوجنوورد لە پارێزگای خۆراسانی باکوور جێبەجێ کرا.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوانە لە ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان بەتایبەت کەناڵە پەیوەندیدارەکان بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە، بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە