مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی ئیسماعیل دودکانلوی میلان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانی

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٠:٣١

هەنگاو؛ هەینی ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

ئیسماعیل دودکانلوی میلان، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری مەهاباد، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٨ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، ئیسماعیل دودکانلوی میلان، خەڵکی گوندی "کۆسە کەریزە" لە نزیک شاری مەهاباد، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیسماعیل دودکانلوی میلان زستانی ساڵی ڕابردوو بە هۆکاری بەشداریکردنی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە ١٥ مانگ بەندکران سزا درابوو.

شایەنی باسە کە ئیسماعیل دودکانلوی میلان لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیدا دەستبەسەر کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە