مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی سرووش یووسفزادە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی

٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٥، ٢١:٤٧

هەنگاو؛ شەممە ۳ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵

سرووش یووسفزادە، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەھاباد بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای شەش مانگ بەندکران دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ۳ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵ (۲۵ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۵)، سرووش یووسفزادە خەڵکی مەهاباد دوای بانگکردنی لە لایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ئەو شارە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانە گواسترایەوە.

سرووش یووسفزادە پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران» سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە بەرەبەیانیی پێنجشەممە ۲۹ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۹ی ژۆئەنی ۲۰۲۵)، لە ماڵی بنەماڵەکەی لە مەهاباد دەستبەسەر کرابوو و ۲۲ی پووشپەڕ بەدانانی بارمتەی یەک ملیاری و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگاکەی ئازاد کرا.

شایەنی باسە کە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکرانی ناوبراو دەستیان بەسەر هەندێک لە کەرەستە تاکەکەسییەکانی سرووش یووسفزادە و هەروەها مۆبایلی باوک و برای ناوبراودا گرتبوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە