دیواندەرە؛ مەسعوود ڕەزایی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەرکرا

١٨ جۆزەردان ٢٧٢٤، ١١:٣٣

هەنگاو؛ هەینی ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

مەسعوود ڕەزایی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی دیواندەرە و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای شەش مانگ بەندکرانەکەی، دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٣ی ژوئەنی ٢٠٢٤)، مەسعوود ڕەزایی، دوای دەستبەسەرکرانی لە شاری دیواندەرە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە گواستراوە.

مەسعوود ڕەزایی، پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی وەپاڵدراویی پەیوەندیدار بە بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

ئەم هاووڵاتییە ڕێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و دوایی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا تەواو بوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە