ئاودانان؛ بانگکران و وەرگرتنی بەڵێننامە لە شەش چالاکی مەدەنی لە دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز

١٥ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٦:٥٩

هەنگاو؛ شەممە ١٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

فاتمە شێخی، ڕەزا پورسەردار، یەزدان عارفی نیا، ئەیووب عەبدووڵڵایی، سامان مورادخانی و هووشەنگ ڕەحمانی، شەش چالاکی مەدەنی کورد و خەڵکی ئاودانان لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگ کراون و لەژێر گوشاردا ناچار بە واژۆی بەڵێننامەوە بوون.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٨ی ئەپریلی ٢٠٢٤) شەش چالاکی مەدەنی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی بەرێوەبردنی ڕێوڕەسم و بەشداری چالاکانە لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز، لەلایەن دادسەرای گشتی و شۆرشی ئەم شارەوە بانگکراون کران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و بە پێی ئەو بەڵگانەی بۆ هەنگاو نێردراوە، فاتمە شێخی، ڕەزا پورسەردار، یەزدان عارفی نیا، ئەیووب عەبدووڵڵایی، سامان مورادخانی و هووشەنگ ڕەحمانی، لە دوای بانگهێشت ناچار کراون بەڵێننامەیەک واژۆ بکەن کە مافیان نییە لە بۆنە و ڕێوڕەسمە ناحکوومەتییەکان بەشداری بکەن.

بانگکردنی ئەم هاووڵاتییانە لە ژێر گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان و بە شێوەی نایاسایی بە مەبەستی سنووردارکردنی هەوڵی چالاکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە