ئورمیە؛ بانگكران و هەڕەشەكردن لە ١٢ منداڵی كورد لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سوپا

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٧ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥
دوازدە منداڵی كوردی خەڵكی ئورمیە بە ناوەكانی مەتین جەعفەری، پێژمان جەعفەری، سینا خەلیانی، یووسف قەلەندەری، یووسف عەلیڕەزایی، میلاد عەبدیلزادە، مەتین عەبدیلزادە، ژێهات عەلیڕەزایی، فەیسەڵ عەلیڕەزایی، مانی توارە، فەرزین خووبی و ئاكام قوربانتاج كە هەر هەموویان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵە، لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆز لە لایەن پادگانی گوندی زێوەی مەرگەوەڕی ئورمیە بانگ و هەڕەشەیان لێ كراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥ (٢٧ی مارسی ٢٠٢٥)، مەتین جەعفەری، پێژمان جەعفەری، سینا خەلیانی، یووسف قەلەندەری، یووسف عەلیڕەزایی، میلاد عەبدیلزادە، مەتین عەبدیلزادە، ژێهات عەلیڕەزایی، فەیسەڵ عەلیڕەزایی، مانی توارە، فەرزین خووبی و ئاكام قوربانتاج، دوازدە منداڵی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵكی گوندی نەناسی سەر ئورمیە لە لایەن ئیتلاعاتی پادگانی گوندی زێوەی مەرگەوەڕ بانگ و هەڕەشەیان لێ كراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، بانگكرانی ئەم منداڵانە لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریكردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی كوردستان هاوكات لەگە ڕۆژی كوشتن ئیمام عەلی بووە و دوای ئامادەبوونیان لەم ناوەندە ئەمنییە هەڕەشەیان لێ كراوە. ئەم كەسانە دوای چەند كاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشە و وەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد كراون.