سەوڵاوا؛ پێڕاگەیاندنی تۆمەت و ئازادی كاتیی دوو هاووڵاتی لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی كوردستان

٢١ ڕەشەمە ٢٧٢٤، ٢١:٥٧

هەنگاو؛ سێشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

دوو هاووڵاتیی كورد و خەڵكی گوندی "ئەوێهەنگ"ی سەر بە سەوڵاوا بە ناوەكانی جوبرەئیل فەتحی و محەممەدئەنوشیروان حەیدەری، لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریكردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران بانگ كران و دوای پێڕاگەیاندنی تۆمەتەكانیان بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەكی كاتی ئازاد كران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕەشەممەی٢٧٢٤ (١١ی مارسی ٢٠٢٥)، جوبرەئیل فەتحی، تەمەن ٣٠ ساڵ و باوكی منداڵێك و محەممەدئەنوشیروان حەیدەری، تەمەن ٣١ ساڵ و باوكی منداڵێك، كە هەردووكیان خەڵكی گوندی "ئەوێهەنگ"ی سەر بە سەوڵاوان لە لایەن دادگای ئەم شارەوە دادگایی كران.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، محەممەدئەنوشیروان حەیدەری وجوبرەئیل فەتحی دوای بەڕێوەبردنی كۆبوونەوەی دادگا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران"، بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەكی كاتی ئازاد كران.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی پێشوازیكردن لە نەورۆز كە ڕۆژی ١١ی ڕەشەممە لە گوندی"چەشمیەر"ی سەر بە شاری سنە بەرێوە چووبوو، ڕووبەڕووی دۆسیەسازی بوونەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە