سەوڵاوا؛ بانگكران و هۆشداری بە ٩ هاووڵاتیی كورد لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی كوردستان

٣ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ١٤:٢٤

هەنگاو؛ یەكشەممە ٣ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر لە ٩ هاووڵاتیی خەڵكی سەوڵاوا و لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز، بە ناوەكانی حافز ئەدوایی، ئەنسار ئەدوایی، بورهان ئەدوایی، فواد ئەدوایی، سیامەك مەنسوورپوور، نادر كەریمپوور، غەفوور یاری، ماشەڵڵا عەزیمی و ئەدیب خودایار، لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە لایەن ناوەندە ئەمنییەكانەوە بانگ و لەم بارەیەوە لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێ كراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٥)، چوار هاووڵاتیی كورد بە ناوەكانی نادر كەریمپوور، غەفوور یاری، ماشەڵڵا عەزیمی و ئەدیب خودایاری، هەموویان خەڵكی گوندی " ئەوێهەنگ"ی سەر بە سەوڵاوا، لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ڕۆژی ٤ی خاكەلێوە، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات بانگ و لەم بارەیەوە لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێ كراوە و بە وەرگرتنی بەڵگە  لە بەشداریكردن لەم ڕێوڕەسمە بێبەش كران.

هەر لەم پەیوەندییەدا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، پێنج هاووڵاتیی دیكەی خەڵكی گوندی "سلێن"ی سەر بە سەوڵاوا، بە ناوەكانی حافز ئەدوایی، دێهیاری گوند، ئەنسار ئەدوایی، بورهان ئەدوایی، فواد ئەدوایی و سیامەك مەنسوورپوور، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنی بانگ و هەڕەشەیان لێ كراوە كە لە ئەگەری بەشداریكردن دەستبەسەر دەكرێن.

بە وتەی سەرچاوەی ئاگادار، سەرەڕای هەوڵی خەڵكی گوندی سلێن و هاواهەنگی لەگەڵ بەرپرسان، سوپا و ئیدارەی ئیتلاعات بە بیانووی جۆراوجۆر ڕێگریان لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەكە كردووە. ئیدارەی ئیتلاعات هەندێك لە بەرێوەبەرانی بە تەلەفۆنی بانگ و هەڕەشەیان لێ كردوون و كە لە ئەگەری بەشداریكرن دەستبەسەر دەكرێن.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە