ڕێوڕەسمی نەورۆز؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی یازدە هاووڵاتی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت

هەنگاو؛ شەممە ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥
دوو منداڵ بە ناوەکانی شاکار عومەرزادە بڕیار محەمەدیانی و هەروەها ٩ هاووڵاتی دیکەی کورد بە ناوەکانی ئارام ئاڵی، کەماڵ قازانی، ڕەحیم قادری، کامران غەزاڵی، عوسمان عومەرنەژاد، شێرزاد شێخی، بێهزاد مەسڵەحەت، بێهروز هەمزەپوور و محەممەد حوسێنپوور لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی لە سەردەشت دەستبەسەر کران.
بەگوێرە هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤
(١٩ی مارسی ٢٠٢٥) شاکار عومەرزادە تەمەن ١٠ ساڵ، بڕیار محەمەدیانی تەمەن ١٤ ساڵ، ئارام ئاڵی، کەماڵ قازانی، رحیم قادری، کامران غەزاڵی، عوسمان عومەرنەژاد، شێرزاد شێخی، بێهزاد مەسلەحەت، بێهروز هەمزەپور و محەممەد حوسێنپوور، خەڵکی گوندی دۆڵەگەرم سەر بە شاری سەردەست لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکران.
ئەم هاووڵاتییانە دوو رۆژە دواتر لە یەکەم ڕۆنی خاکەلێوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی دانیشتنی دادگاه لەبەندیخانە ئازاد کراون.
هەروەها هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی عەزیز حوسەینپوور یەکێک لە دایکانی دادخوازی کوردستان، کە ئاگری نەورۆزی لە ڕێوڕەسمی تایبەتی نەورۆزدا هەڵکردبوو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە
لە دوای دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە کەرەستەی پەیوەندی گرتنی کەماڵ قازیانی و محەممەد حوسێنپوور تا ئێستا ڕادەستیان نەکراوەتەوە.
دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە لە دوای بەشداری لە ڕێوڕەسمی. پێشوازی نەو نەورۆزی و ساڵی نوێ لە گوندی دۆڵەگەرمی سەردەشت و لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە.
ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی دۆڵەگەرمی سەردەشت لە دوای گوشار و زەختی ناوەندە ئەمنییەکان بەمەبەستی رێگریکردن، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەشەممە بە بەشداری بەرچاوی هاووڵاتییان بەڕێوەچوو.