ڕێوڕەسمی نەورۆز؛ دەستبەسەركرانی چوار هاووڵاتی لەوانە دوو منداڵ لە مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە

٢ خاکەلێوە ٢٧٢٥، ٢٢:٣٤

هەنگاو؛ شەممە ٢ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥

كەیهان تەدبیری و محەممەد قادری دوو لاوی تەمەن ١٧ ساڵ و دوو هاووڵاتیی دیكەی كوردی خەڵكی مەریوان بە ناوەكانی محەممەد نیكپەی و كاوە داستان، لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی كوردستان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢ی خاكەلێوەی ٢٧٢٥ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٥)، كەیهان تەدبیری، منداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، محەممەد نیكپەی، تەمەن ٢٨ ساڵ و كاوە داستان، تەمەن ٤٥ ساڵ، كە هەر سێ خەڵكی گوندی "نێ"ی سەر بە مەریوان دەستبەسەر كران.

هاوكات، محەممەد قادری تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵكی گوندی "سەردۆش” دوای بانگكرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر كراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، دەستبەسەركرانی كەیهان تەدبیری، محەممەد قادری، محەممەد نیكپەی و كاوە داستان، لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی كوردستان بووە.

هەنگاو زانیویەتی كە، كەیهان تەدبیری دوای بەندكران بۆ یەكێك لە دەستبەسەرگەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە گواستراوەتەوە.

هەر لەم پەیوەندییەداڕ ڕۆژی هەینی ئارام نیكپەی تەمەن ٣٨ ساڵ، محەممەد نیكپەی، تەمەن ٢٨ ساڵ، محەممەد ئەشتەك، تەمەن ٢٣ ساڵ، تەحسین دادڕەس، بەندكراوی سیاسیی پێشووی تەمەن ٣١ ساڵ، بیلال دادڕەس، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵكی مەریوان دەستبەسەر كراون.

تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و هەروەها چارەنووسی حەوت كەس لەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە