دەستبەسەرکردنی عیماد مستەفایی، چالاکی مەزهەبیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
هەنگاو؛ یەکشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
عیماد مستەفایی، هاووڵاتیی تەمەن ١٩ ساڵ و چالاکی مەزهەبیی سونە و خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ (٢٥ی جولای ٢٠٢٦)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خزانیی عیماد مستەفایی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هەنگاو زانیویەتی کە عیماد مستەفایی دوای دەستبەسەرکردنی بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان لە شاری کرماشان گوازراوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی وردی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.