جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی مامۆستا ڕەفعەت سەعیدی
هەنگاو؛ شەممە، ١ی سەرماوزی ۲۷۲۵
مامۆستا ڕەفعەت سەعیدی، چالاکی ئایینی کورد و خەڵکی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۲۸ی خەزەڵوەری ۲۷۲۵ (١٩ نۆڤەمبری ٢٠٢٥)، مامۆستا ڕەفعەت سەعیدی، خەڵکی جوانڕۆ، دەستبەسەر و دوای سێ ڕۆژ بەدواداچوون لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بۆ زانینی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی مامۆستا ڕەفعەت سەعیدی، دوای دەستبەسەرکردنی لە شاری جەوانڕۆ، ئەم هاووڵاتییە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە کرماشان گوازراوەتەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کراوە و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.