ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکرانی شەش چالاکی مەزهەبی لە شاری مەریوان

٢٢ جۆزەردان ٢٧٢٥، ١٠:٥٩

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٥

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاکی مەزهەبیی کورد و خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی زانیار ئافتابی و ئاسۆ ئەمینی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە دەستبەسەر کران. چوار چالاکی دیکە بە ناوەکانی زانا کەریم زادە، وریا سەجادی، قانع دەست ئەفکەن و عەبولباسط دەست ئەفکەن نزیکی یەک مانگ لەمەوپێش دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٩ی ژۆئێنی ٢٠٢٥)، دوو چالاکی ئایینی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی زانیار ئافتابی و ئاسۆ ئەمینی، هەردووک باوکی منداڵ، لەئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەوە و بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەست نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری، بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە، سەرەڕای درووست کردنی کەشێکی ترسناک و ڤیدیۆ گرتن، دەستبەسەریان کردوون.

هەنگاو زانیویەتی کە لە یەک مانگی ڕابردوودا، چوار کەسی دیکە لە چالاکانی ئایینی کورد بە ناوەکانی زانا کەریم زادە، وریا سەجادی، قانع دەست ئەفکەن و برایەکەی عەبدولباست دەست ئەفکەن، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لەم شارە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

تاوەکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەنم شەش چالاکی ئایینیە کوردە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەست نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە