سنە؛ کوژرانی ئاتووسا جەعفەری لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە

١ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٠:١٦

هەنگاو؛ یەکشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦

ژنێکی گەنج و لە فەرمانبەرانی ئیدارەی پۆستی سنە بە ناوی ئاتووسا جەعفەری، تەمەن ٢٧ ساڵ، لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە بە لێدانی چەقۆ کوژرا و بکوژەکەش هەڵاتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٦)، ئاتووسا جەعفەری، ژنی گەنجی خەڵکی سنە لە کاتێکدا سواری ئۆتۆمبێلەکەی ببوو و بەرەو شوێنی کارەکەی دەچوو، لە شەقام و لە پشتەوە کەوتە بەر هێرشی هاوژینی پێشووی. ناوبراو بە زەبری چەندین چەقۆ ئاتووسای کردووەتە ئامانج و چەقۆیەکیشی لە سەر دڵی داوە، کە بە هۆی توندیی برینەکان و خوێنبەربوونی زۆرەوە گیانی لەدەست داوە.

ئاتووسا جەعفەری چەند ساڵ پێشتر بە هۆی ناکۆکیی بنەماڵەیییەوە لە هاوژینکەی جیا ببووەوە و لەگەڵ دایکیدا دەژیا. بەم حاڵەشەوە، ناوبراو لە ماوەی ئەم ساڵانەدا بەردەوام لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە لەژێر هەڕەشە، ئازار و ئەشکەنجەدا بووە.

هەنگاو زانیویەتی کە بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لە شوێنەکە هەڵاتووە و هێشتا دەستبەسەر نەکراوە.

بەردەوامیی ژنکوژی لە کوردستان و ئێران، لە ئەنجامی کەلەبەرە یاساییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی ئازار و هەڕەشە بەردەوامەکان، نەدانی پارێزبەندیی دادوەری و ئینتیزامی بە قوربانییانی توندوتیژیی ناوخێزان و پێکهاتەی دژە ژنانەی یاسا بەردەوامەکانە کە دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی لەم جۆرە کارەساتانە.


 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە