سەرپێڵی زەهاو؛ ڕفاندنی وریا ئەمیری، منداڵی کار لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە

٢٩ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٣:٢٢

هەنگاو؛ چوارشەممە ۲۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

وریا ئەمیری، منداڵی کاری تەمەن ۱۶ ساڵی کورد و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۱۸ی ئاگۆستی ۲۰۲۵)، وریا ئەمیری، منداڵی تەمەن ۱۶ ساڵ و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.

هەوڵی بنەماڵە و کەسوکاری وریا ئەمیری بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ئەو منداڵە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەنەتەوە و ئەوەش نیگەرانیی زیاتری سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لێکەوتۆتەوە.

هەنگاو زانیویەتی کە وریا ئەمیری بەهۆی چالاکی مەزهەبییەوە دەستبەسەر کراوە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە