ڕاپۆرتێک لەسەر بانگکران، لێپرسینەوە و دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلی لانی کەم ۲۰ منداڵی کورد لە شنۆ

٢٦ خەرمانان ٢٧٢٦، ١٥:٣٠

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۶ی خەرمانانی ۲۷۲۶

لە درێژەی شەپۆلی سەرکوتی هاووڵاتییان لە بەرەبەرەی ساڵیادی کوژرانی حکومەتیی ژینا ئەمینی، لانی کەم بیست منداڵی کورد لە شاری شنۆ بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت" لە لایەن هێزەکانی ئەماکێن و ئیتلاعاتی ئینتزامی بانگ کراون، لێپرسینەوەیان لێ کراوەتەوە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکانیاندا گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم بیست منداڵی ژێر ۱۸ ساڵی کورد لە شاری شنۆ بانگ کراون و لەژێر لێپرسینەوەی فەرمانگەی ئەماکێن و ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی داندراون و لەئاکامدا بەدانانی بارمتە ئازاد کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو منداڵانە کە ناسنامەیان لای هەنگاو پارێزراوە، بەهۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە "پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت" تۆمەتبار کراون.

شایەنی باسە کە، ئەو هێزانە دەستیان بەسەر مۆبایل و کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانی دیکەی ئەو منداڵانەدا گرتووە و سەرەڕای ئازادبوونیان تا ئێستا پێیان نەداونەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە