بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی دیکە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز

٢٢ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٠٩:٣٧

هەنگاو؛ شەممە ٢٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ناوەکانی ڕەشید ڕەحیمی، شارام نانەوا و زاهیر (ناوبانگ نادیار) خەڵکی بۆکان بە هۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٩ی مەی ٢٠٢٤)، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ڕەشید ڕەحیمی، شارام نانەوا و زاهیر (ناوبانگ نادیار) خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم سێ هاووڵاتییە بە بەکاربردنی توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک ورد لەسەر تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم سێ هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە