پیرانشار؛ ئازادیی کاتی سمەیە قادری بە دانانی بارمتە

٢٤ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٤:٠٣

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

سمەیە قادری، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری پیرانشار دوای ٤ ڕۆژ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٩ی مەی ٢٠٢٤)، سمەیە قادری خەڵکی گوندی "گەزگەسک"ی نزیک لە شاری پیرانشار و خوشکی موحسین قادری لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتای پرۆسەی دادگاکەی، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئورمیە ئازاد کرا.

تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ سمەیە قادری لەبەر دەستدا نییە.

سمەیە قادری پێشتر لە ڕێکەوتی ١٧ی بانەمەر (٦ی مەی)، لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی ناوبراو، بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە