جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی نەبی وەیسی لە چالاکانی مەزهەبی

٢٤ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٩:٥٩

هەنگاو؛ ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

بە تێپەڕبوونی دوو هەفتە لە دەستبەسەرکرانی نەبی وەیسی، چالاکی مەزهەبی و خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٢٩ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، نەبی وەیسی، چالاکی مەزهەبی تەمەن ٢٦ ساڵە و خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو تاکوو ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵام دانەوە لەم بارەیەوە ڕێگری دەکەن.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە