دەستبەسەركرانی مامۆستا بەرزان مەلەكی، پێشنوێژی مزگەوتی شێخینی سنە دوای بانگكرانی بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستایان لە هەمەدان

هەنگاو؛ دووشەممە ٥ی جۆزەردانی٢٧٢٥
مامۆستا بەرزان مەلەكی، پێشنوێژ و یەکێک لە مامۆستایانی مزگەوتی جامیعی شێخینی سنە دوای بانگكرانی بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی هەمەدان، دەستبەسەر كراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢٦ی مەی ٢٠٢٥)، مامۆستا بەرزان مەلەكی، مامۆستایی ئایینی كورد دوای بانگرانی بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاییینیی هەمەدان دەستبەسەر كرا.
شایانی باسە كە، مامۆستا بەرزان مەلەكی، لە ڕۆژی یەكشەممە ٤ی جۆزەردان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە بانگ و لێپرسینەوەی لێ كرابوو.
ئەم مامۆستا ئایینییە كوردە پێشتر لە ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤، لە كاتێكدا لە ڕێگای مزگەوتی مەكی زاهیدان بوو و بە شێوەی فەرمی بانگهێشت كرابوو؛ بە دەستێوردانی هێزە ئەمنییەكان لە ٢٠ كیلوومەتری سنە بۆ دێولان دەستبەسەر و لەگەڵ فێرخوازەكانی گەڕێندرایەوە.
تا كاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.