ئاودانان؛ بانگکرانی لانی کەم ٢٠ کەس لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی

٢٥ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ٠٩:٠٥

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

لانی کەم، بیست هاووڵاتیی لوڕ و خەڵکی شارۆچکەی"مۆرمۆری" سەر بە شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام، کە دۆسییەکەیان پێشتر بە وەرگرتنی بەڵێن نامە لە دادگای تاوانەکانی ئیلام داخرابوو، سەرلەنوێ بە مەبەستی ناساندنی خۆیان بۆ دادگا بانگکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٩ی مەی ٢٠٢٤)، لانی کەم بیست هاووڵاتیی لوڕ و خەڵکی مۆرمۆری سەر بە شاری ئاودانان کە ناسنامەی سێزدە کەسیان بە ناوەکانی خەیروڵڵا یوسف زادە، مستەفا عەلیزادە، یارمخان عەلیزادە، عسمەت دۆستی، سەعید تەوحیدی، کامبیز تەوحیدی، شارام سەید کەرەمی، ئەمیرحوسێن زارعی، عەلی گولمورادی، ڕەزا موحێبی، میلاد ئەروونە، موسلیم ئەروونە و وەلی موحسنی ئاشکرابووە، لەلایەن لەقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئیلام بانگکراون.

بە وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار و بەڵگەنامەیەک کە بە دەستی هەنگاو گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییانە کە پێشتر بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی سەردەمی بزووتنەوەی "ژن ژیان ئازادی" دەستبەسەر کرابوون و بە وەرگرتنی بەڵێن نامە لە دادگای تاوانەکانی ئیلام دۆسییەکەیان بە داخراوی ڕاگەیندرابوو، دەبێت لە ماوەی ١٠ی ڕۆژی داهاتوو بە دابین کردنی پارێزەر بە مەبەستی دەرکرانی سزاکەیان، خۆیان بە دادگا بناسێنن


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە