دێولان؛ بانگکرانی سوهەیلا موتاعی چالاکی مەدەنی بۆ دادگا

٢٦ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ٠٩:١٤

هەنگاو؛ هەینی ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٥

سوهەیلا موتاعی چالاکی ژنان و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لەدێولان لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگ کرا.

.بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سوهەیلا موتاعی لەدەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە دێولان کە لە ساڵانی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە چەندین جار دەستبەسەر کراوە، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دێولان بانگ کراوە.

بەپێی بەڵگەی بانگکرانەکە، سوهەیلا موتاعی دەبێت لە رێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە لە بەرژەوەندی گروپ یا ڕێکخراوە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی” لە لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکان ئامادە بێت. ناوبراو پێشتریش بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی نیزام و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان تۆمەتبار کرابوو.

سوهەیلا موتاعی رۆژی ٢٠ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکی و بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژنان لە سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای یەک حەوتوو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

سوهەیلا موتاعی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ لە گۆڕەپانی دێولان دەستبەسەر و دوای چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم چالاکەی ژنان لە بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی دوو جار دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆرشی دێولان سزای ٦٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا  دوای چەند مانگ مانەوە لە بەندیخانەی ئازاد کرا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە