پیرانشار؛ محەممەد مورادی بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

٢٥ بانەمەڕ ٢٧٢٤، ١٤:٢٢

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٤

محەممەد مورادی، لاوی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار دوای ٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٣ی مەی ٢٠٢٤)، محەممەد مورادی هاووڵاتیی کورد و دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی "بێکۆس" سەر بە شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە ئازاد کرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ محەممەد مورادی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە و ناوبراو لە ڕۆژانی دەستبەسەربوونیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

محەممەد مورادی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی حەفتەی ڕابردوو ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (٦ی مەی ٢٠٢٤)، لە ڕەوتی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە